خوای گەورە لەقورئاندا باسی زۆر خواردەمەنی و میوەجاتی كردووە، ئەو باس كردنەش هەمووی حیكمەتی خۆی هەیەو لەئەنجامی توێژینەوەی زانایانی ئەو سەردەمە زۆر مەبەست لەو باسكردنانە ئاشكرا كراون و زۆریشیان هێشتا دەرنەكەوتوون.
(سیر) یەكێكە لەو رووەكانەی كەخوای گەورە یەك جار لەقورئانی پیرۆزو لەئایەتی (61) ی سورەتی (بەقەرە) باسی كردووە، بەپێی رای زانایان ووشەی (الپوم) لەكاتی فیرعەونییەكان بەكارهاتووە.. (سیر) بۆ زۆر نەخۆشی و چارەسەركردن بەكاردەهێندرێت، وەك (خراپی هەرس و گازات و ژانە سك و گرانەتا) و وەك پاككەرەوەی گەدەیەو ئەمبیاو دۆسنتاریاش لەناودەبات و چارەسەرێكی بەسوودیشە بۆ سەرمابوون و هەڵامەت و ئەنفلۆنزا..بەپێێ لێكۆڵینەوەیەكی زانایانی رووسیا ئەوە دەركەوتووە ئەگەر هەڵمی بەرز بوەوە لەتوێكڵی سیر بۆن بكرێت ئەوا چارەسەری كوشتنی زۆرێك لەمیكرۆبەكان دەكات و تەنانەت ئەوەشیان باسكردووە، كەئەو بۆنە بۆ ماوەی پێنج خولەك بەسە بۆ ئەوەی میكرۆبەكانی سیل و دەفتریا لەناوببات و بۆ ماوەی سێ خولەكیش سیر بجووی ئەوا ئەو میكرۆبانە لەناودەبات كەلە (لەوزەتێن) كۆبوونەتەوە.
http://www.bextewery.net
هيوا مجيد